نه‌وا
حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق ئاشكرایكرد: ملیۆنێك و 300 هه‌زار ڤاكسینى تر ده‌گاته عێراق و به‌سه‌ر به‌غدا و پارێزگاكانى تردا دابه‌ش ده‌كرێن.
حه‌سه‌ن ته‌میمى به رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى راگه‌یاندوه: رۆژانه سه‌دان هاوڵاتى ڤاكسینى دژه كۆرۆنا وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش له پێناو خۆپاراستنیان و تائێستا 215 هه‌زار كه‌س كوتراون.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: له كۆتایی ئه‌م مانگه كاروانێكی دیكه‌ی ڤاكسین ده‌گاته عێراق كه بڕه‌كه‌ی ملیۆنێك و 300 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینه و له‌لایه‌ن ده‌ستپێشخه‌رى "كۆڤاكس"ه‌وه دابین كراوه.
وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه هه‌فتانه هه‌ردو ڤاكسینی "فایزه‌ر" و "سیۆنۆفارم" به‌رده‌وام ده‌گه‌نه عێراق و دابه‌ش ده‌كرێن.