هۆشیار عه‌بدوڵڵا: حوكمڕانه‌كانی هه‌رێم گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی
18/04/2021
نه‌وا
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: له هه‌رێمێكدا ده‌سه‌ڵات خۆی یاسا شكێنی بكا، هه‌رگیز تاك و كۆمه‌ڵگه پابه‌ندی یاسا نابن.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه:له هه‌رێمێكدا لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و عائیله حوكمڕانه‌كانی سڵ له هیچ به‌دكاریه‌ك نه‌كه‌نه‌وه، به لاته‌وه ئاسایی بێ تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زیاد بكه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: له هه‌رێمێكدا ده‌سه‌ڵات خۆی یاسا شكێنی بكا، هه‌رگیز تاك و كۆمه‌ڵگه پابه‌ندی یاسا نابن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: حوكمڕانه‌كانی هه‌رێم گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.