نه‌وا
ئامانج عه‌زیز به‌رپرسی ئوفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێت: پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری ده‌نگدان هه‌ر به‌رده‌وامه و ته‌نیا نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران راگیراوه.
ئامانج عه‌زیز به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی وتوه: تا كۆتایی پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تریی ده‌نگده‌ران له حه‌فته‌ی رابردو نزیكه‌ی 67%ی ده‌نگده‌ری سنوری پارێزگای سلێمانی به‌شدارییان له بایۆمه‌تریی ده‌نگدان كردوه و داتاكان ره‌وانه‌ی ئۆفیسی سه‌ره‌كی له به‌غدا كراون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: راسته بایۆمه‌تری بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتو وه‌ستاوه، به‌ڵام پرۆسه‌كه هه‌ر به‌رده‌وامه و پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری راگرتنی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته ده‌نگده‌ران سه‌ردانی بنكه‌كانی كۆمسیۆن بكه‌ن بۆ خۆتۆماركردن، ته‌نیا كارتی ده‌نگدانیان ده‌كه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنی داهاتو.
به‌رپرسی ئوفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختیله‌وشه‌كردوه‌ته‌وه: ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی تا 15ی مانگی نیسان به‌شداریی بایۆمه‌ترییان كردوه كارته‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه و بڕیاره هه‌مو ئه‌و كارتانه‌ی پێش 15ی نیسان به‌ر له هه‌ڵبژاردن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌مساڵدا بكه‌ن.