ئه‌مریكا.. مانگی رابردوو له‌ هێرشی چه‌كداریدا زیاتر له‌ 70 كه‌س كوژراون

18/04/2021 جیهان

نه‌وا
بەپێی ئامارەکان لە مانگی رابردوودا لە ئاکامی 45 ھێرشی چەکداریدا زیاتر لە 70 کەس له‌ ئه‌مریكا کوژراون.
بەپێی ئامارەکانی، دامەزراوەی ئەرشیفی توندوتیژی چەکداری (GVA)، کە لە ئەمریکا بەدواداچوون بۆ رووداوەکانی تەقەکردن دەکات و ئامارەکان کۆدەکاتەوە، سەرەڕای پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەوا ھێرشە چەکدارییەکان لەو وڵاتە بەردەوام بووە.
ھەر بەپێی ئامارەکان، لە سەرەتای ساڵی 2021وە بۆ ئێستا نزیکەی 150 ھێرشی چەکداریی بە کۆمەڵ ئەنجامدراوە و لە ماوەی مانگی رابردوودا لە ئەمریکا ٤٥ ھێرشی چەکداریی بەکۆمەڵ تۆامارکراوە. لە ئاکامی ئەم ھێرشانە لانیکەم 72 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسیش بریندرابوون.
لای خۆیەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە کۆنگرێس کرد کە بڕیاری رێکخستنەکانی سەر سنووردارکردنی کڕینی چەک لە ئەنجوومەنەكە تێبپەرێنن. ھاوکات کۆنگرێسی ئەمریکا-ش، ئاماژە بەوە دەکات کە رێکخستنێکی یاسایی بەم ئاراستەیە زۆر قورسە.
لە ئەمریکا، لە ساڵی 2019دا 417 ھێرشی بەکۆمەڵی چەکداریی ئەنجامدراوە و ئەم ژمارەیە لە ساڵی رابردوو بۆ زیاتر لە 600 ھێرش بەرزبووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group