نه‌وا
ڤلادمیر پۆتن سه‌رۆكی روسیا هۆشداریدایه وڵاتانی رۆژئاوایی له باره‌ی هه‌ر هه‌نگاوێك دژی وڵاته‌كه‌ی و رایگه‌یاند، كاردانه‌وه‌یان بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك به جۆرێك ده‌بێت كه لایه‌نی به‌رامبه‌ر په‌شیمان ببێته‌وه.
له میانی وتاری ساڵانه‌یدا پۆتن ئاماژه‌ی به گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ولاته‌كه‌ی و چه‌ند وڵاتێكی رۆژئاوایی كرد و رایگه‌یاند، وه‌ڵامی مۆسكۆ بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك كه له دژی بنرێت، توند و روخێنه‌ر ده‌بێت.
وتیشی، ئه‌گه‌ر وڵاتانی رۆژئاوایی له مامه‌ڵه‌كردندا هێڵه سوره‌كانی روسیا ببه‌زێنن، به جۆرێك به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه كه په‌شیمان ببنه‌وه.
كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا له سه‌ر سنوره‌كانی ئۆكرانیا، ده‌ركردنی دیپلۆماته‌كانی مۆسكۆ له ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی، سزاكانی وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ سه‌ر بلاروسیا و ره‌خنه‌كانی ئه‌و وڵاتانه له مامه‌ڵه‌ی روسیا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته گرنگترین هۆكاره‌كانی ئاڵۆزی ئه‌م دواییه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و چه‌ند وڵاتێكی رۆژئاوایین.