كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: 3523 پاڵێوراو و 267 حزب بەشداری هەڵبژاردن دەكەن

05/05/2021 عێراق

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد: بەپێی كۆتا ئامارەكان 44 هاوپەیمانی و 267 حزبی سیاسی و 3 هەزار و 523 پاڵێوراو لە هەڵبژاردنی داهاتودا بەشداری دەكەن.
جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: تائێستا 44 هاوپەیمانی و 267 حزبی سیاسی و 3 هەزار و 523 پاڵێوراو تۆمار كراون، ئەوەش ژمارەی كۆتایی نییە و لەوانەیە كەمبكات.
رونیشیكردوەتەوە: چونكە ناوەكان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە رەزامەندییان لەسەر نەدراوە، چونكە تائێستا دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی و بەڵگەی تاوان و وەزارەتی پەروەردە و فێركردن وەڵامیان نەداوەتەوە، بۆ دڵنیابونەوە لە پاڵێوراوەكان لە رووی ئەمنی و بڕوانامەوە.
وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختیلەوەشكردوەتەوە: ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكاتی دیاریكراودا كە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵە و ئامادەكاری دەكرێت بۆ راهێنانی ئەو فەرمانبەرانەی كە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكە دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group