سوپای قودس لە بارەی بەردەوامی پشتیوانیەكان دڵنیایی دەداتە بزوتنەوەی حەماس

16/05/2021 جیهان

نەوا-
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دڵنیایی دەداتە بزوتنەوەی حەماس لە بارەی بەردەوامبوونی پاڵپشتیەكانی وڵاتەكەی بۆ ئەو بزوتنەوەیە كە لە ئێستادا لە شەڕێكی سەختدایە لە گەڵ ئیسرائیل.
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە پەیوندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە سەركردەی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی رایگەیاند: تاران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیەكانی بۆ ئەو بزوتنەوەیان لە بەرامبەر ئیسرائیل.
ماوەی نزیكەی هەفتەیەكە حەماس و گروپە فەلەستینیەكانی دیكەی كەرتی غەزە لە شەڕێكی قورسدان لەگەڵ ئیسرائیل.
بەهۆی ئەو توندوتیژی و ئاڵۆزیانەوە دەیان كەس لە هەردوولا كوژراون و زیانێكی زۆریش بەر كەرتی غەزە كەوتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group