توێژینەوەیەك: زیاتر لە 55 كاتژمێر كاركردن لە هەفتەیەكدا ئەگەری مردن زیاتر دەكات

17/05/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ ئەو كەسانەی زیاتر لە 55 كاتژمێر لە هەفتەیەكدا كاردەكەن ئەگەری مردنیان بە جەڵتەی مێشك و نەخۆشیەكانی دڵ زیاترە.
 بەپێی توێژینەوەیەكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی و رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی لە 2016 دا 745 هەزار كەس بە هۆی جەڵتەی مێشك و نەخۆشییەكانی دڵ مردوون كە پێوەندییان بە درێژی سەعاتەكانی كاركردنەوە هەیە، ئەمە بە رێژەی 30% زیادیكردووە بەراورد بە ساڵی 2000.
ئەوەش خراوەتەڕوو، كە كاری زیاد لە 55 كاتژمێری هەفتانەدا دەبێتەهۆی زیادبوونی مەترسیی جەڵتەی مێشك بە رێژەی 35%، زیادبوونی رێژەی مردن بە نەخۆشییەكانی دڵ بە رێژەی 17% بەراورد بە ئەوانەی هەفتانە لەنێوان 35 بۆ 40 كاتژمێر كاردەكەن.
زۆرینەی ئەو كەسانەی كاریگەرییان لەسەر دروستبووە، لە سنووری باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا و هەرێمەكانی خۆرئاوای زەریای هێمنن، بەتایبەتی لە چین و ژاپۆن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group