وەزیری پێشمەرگە: کێشەی موچەی لیوا هاوبەشەکان هونەرییە

17/05/2021

نه‌وا
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، كه‌ "کێشەی موچەی لیوا هاوبەشەکان هونەرییە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا بە زیادەوە موچەکانیان وەردەگرن."

 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا هه‌روه‌ها راشیگەیاندوه‌، "بەهۆی رێکخستنەوەی خەرجییەکانەوە توانراوە چەندین ملیار بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێنرێتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی جدی دەنێت و دەگەین بە ئەنجامەکانی چاکسازیی و لە ئایندەدا هێزێکی یەکگرتوومان دەبێت."
جێی باسه‌ لە ماوەی رابردوودا لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رێکخرانەوە، هەر لیوایەک لە چوار فەوجەوە کران به سێ فەوج و لە ئێستادا ١٤ لیوان، کە موچەکانیان لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەکرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group