نه‌وا
ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: تانەیان لە چەند بڕگەیەکی یاسای بودجە داوه و بە رەسمی داوای راگرتنی کارکردن بەو بڕگانه دەكه‌ن.
لە راگەیەنراوێکدا ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بە رەسمی تانەیان لە چەند بڕگەیەکی یاسای بودجە داوه و داوایان کردوە دادگای فیدڕاڵی فەرمانێک بۆ راگرتنی کارکردن بەو بڕگانەی بودجە دەربکات.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌شی یاسایی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دوای تاوتوێكردن باسی له‌وه‌كردوه، "له‌به‌ر ڕۆشنایی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتوه، له یاسای بودجه‌دا پێشێلكاری به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان كراوه، بۆیه داوای له دادگای فیدڕاڵی كردوه فه‌رمانێك ده‌ربكات بۆ راگرتنی ژماره‌یه‌ك له‌مادده‌كان تا دۆسیه‌كه بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌درێت".
پێشتر و لە 15 نیساندا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، "لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تانە لە چەند بڕگه و ماددەیەکی یاسای بودجە دەدەن، لەبەرئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر کەرتی کارەبا و تەندروستی و چەند کەرتێکی دیکە دروستدەکەن".
جێی باسه رۆژی 31ی مانگی ئازاری 2021 دوای چه‌ندین دانوستانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی دارایی په‌سه‌ندكرا.