كەركوك.. فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەڕێوەبەرێك و 14 فەرمانبەر دەرچوو

17/06/2021

نەوا-
بەڕێوەبەری كۆمپانیایەكی حكومی لە كەركوك و 14 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچوو. 
دەستەی دەستپاكی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ 15 فەرمانبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە كەركوك دەرچووە، كە یەكیان بەڕێوەبەری كۆمپانیاكەیە.
رونیشكراوەتەوە، بەهۆی زیانگەیاندن بە پارەی گشتی و یاریكردن بە كواڵێتی گەنم و دزینی ئەو فەرمانە دەرچووە،  هەروەك روونیشیكردوەتەوە، كە بڕی ئەو زیانەی تۆمەتباران بە سامانی گشتییان گەیاندووە، 7 ملیار و 42 ملیۆن دینارە.
دەستەی دەستپاكی جەختیلەوەشكردووەتەوە، فەرمانی دەستگیركردنەكە بۆ تۆمەتبارەكان دەرچووە و راپێچی دادوەری لێكۆڵینەوە كراون بۆ سەیركردنی كەیسەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group