هەسەدە سێ چەكداری داعشی لە دێرەزور دەستگیركرد

17/06/2021

نەوا-
هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" هەڵیكوتایە سەر كۆبوونەوەیەكی ئەندامانی رێكخراوی داعش لە دێرەزوور و سێ‌ كەسیانی دەستگیر كرد.
هێزەكانی سوریا دیموكرات لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، بە پاڵپشتی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، توانیویانە سێ‌ ئەندامی رێكخراوی داعش دەستگیر بكەن.
رونیشكراوەتەوە، ئەو ئەندامانەی رێكخراوەكە لە كۆبوونەوەیەكدا بوون لە شارۆچكەی شحێل لە دێرەزوور، چەندین كردەوەی كوشتن و تیرۆركردنیان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و كەسایەتییە سەربازیەكانی ناوچەكە ئەنجام دراوە.
بەپێی بەیاننامەكە، هەروەها دەست بەسەر چەندین كەرەستەی سەربازی و چەك و پێداویستی تردا گیراوە كە بەو ئەندامانەی داعش بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group