جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: سه‌نگه‌ر له‌ یه‌كگرتن خزمه‌ته‌ به‌ دوژمنانی گه‌لێكی سته‌مدیده‌

18/06/2021

نه‌وا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا هەوڵێک هەیە بۆ پەلکێشکردنی شەڕێکی نەخوازراو لەنێوان پەکەکە و هێزی پێشمەرگە لە خاکی هەرێمی کوردستاندا.
جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هۆشداریی داوە، لە روودانی شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و رایگه‌یاندووه‌، ئەوەی ئێستا روودەدات، پلانی نەیارانی دژ بە نەتەوەی کوردە، دەخوازێت لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەست لەناو دەست بن بۆ چارەسەری ریشەیی هەموو ئەو زوڵم و ستەمەی، کە بە درێژایی مێژوو لێیان کراوە.

باسی له‌وه‌شكردوه‌: هەوڵێک هەیە بۆ پەلکێشکردنی شەڕێکی نەخوازراو لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و هێزی پێشمەرگە لە خاکی هەرێمی کوردستان، هیوادارم کە ڕوونەدات و ئەو خوێن ڕشتنە لێرەوە بوەستێ، ئەگەر بابەتەکە بۆ چەکدارانی پەکەکە بەرگریکردن بێت لە خۆیان، بۆ هێزی پێشمەرگە تێوە دەگلێنن لەو شەڕەی کە خواستی گەلی کورد و پێشمەرگەی لە سەر نیە؟".
راشیگه‌یاندووه‌، لەگەڵ هاتنی هیچ هێزێکی بێگانەدا نین، کە سنور و سەروەرییەکانی هەرێمەکەیان ببەزێنێت، لە هەمان کاتیشدا رێز لەو پارتە سیاسییانە دەگرن، کە لە خاکی هەرێم گیرساونەتەوە و رێگایان داون کار و چالاکیی سیاسی ئەنجام بدەن، بەڵام هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نین، کە ببنە مایەی شەڕ و ناسەقامگیری و هۆکاری چۆڵکردن و ماڵوێرانکردن و شەهیدکردنی دەیان خەڵکی سڤیل لە ناوچەکەدا.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group