وه‌زاره‌تی كاره‌با: کارئاسانی بۆ چەند کۆمپانیایەکی بیانی دەکەین کە کارەبا لە وزه‌ی خۆر بەرهەمدەهێنن

18/06/2021

نه‌وا
وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەیەوێت كۆمپانیاكانی پۆڵۆنیا بانگهێشت بكات کە لە خۆر كارەبا بۆ هەرێمی كوردستان بەرهەمدەهێنن.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، محەمەد زیاد نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان‌و  پێشنیاری چەند کۆمپانیایەکی پۆڵۆنیای بەوەزارەتی کارەبا گەیاندوە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لەخۆر ئەوانیش رەزامەندییان بۆ بانگهێشتکردنیان دەربڕیوە.
وەزیری كارەبا بە نوێنەری حكومەتی هەرێمی لە پۆڵۆنیا وتوە، " ئامادەین كارئاسانی بۆ كۆمپانیاكانی پۆڵۆنیا بكەین بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی بەرهەمهێنان‌و گواستنەوە‌و دابەشكردنی كارەبا لە هەرێمی كوردستان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group