تەندروستی عێراق دڵنیایی لە كەڕووی رەش و سەوز دەدات

19/06/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عێراق دڵنیایی لە كەڕووی رەش و سەوز دەدات و جەختلەوەشدەكاتەوە، چوار جۆر كەڕوو هەن كە تووشی مرۆڤ دەبن.
ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقییەی راگەیاندووە، كەڕووی رەش لە هیندستانەوە نەگوازراوەتەوە عێراق، بەڵكو هۆكاری دەركەوتنی لە عێراقدا هەیە، ئەویش خۆڵ و پیسبوونە لە خۆڵەوە.
رونیشیكردووەتەوە، هەروەها ئەو نەخۆشانەی كە سیستمی بەرگییان لاوازە تووشیان دەبێت وەك نەخۆشانی شەكرە، هەروەها ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون.
سەبارەت بە كەڕووی سەوز كە ماوەی چەند رۆژێكە دەركەوتووە وتی، كەڕووی سەوز ئەگەری هەیە لە هەر وڵاتێك دەركەوێت، كەڕووەكان بەپێی ئەو رەنگانەی كە توشبووان وەریدەگرن ناویان دەنرێت، چوار جۆر هەن كە رەش، سەوز، سپی و زەرد و سەربە هەمان خێزانن، لە خۆڵ و كێڵگەكانەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە و كاتێكیش بەرگری جەستە لاواز دەبێت چالاك دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group