عێراق.. هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل رێکده‌خرێته‌وه‌

19/06/2021 عێراق

 نه‌وا

وەزارەتی پلاندانی عێراق رایگەیاند: لەمەودوا تەنها رێگە بە هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت، کە بە پێی تایبەتمەندی عێراقی بن، ده‌شڵێت: ڕێنمایی نوێ بۆ چۆنیەتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و تایبەتمەندییەکانی دەرکراوە.

 لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، لەمەودوا دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردە دەکرێن بە پێی تایبەتمەندی عێراق بن، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕێنمایی نوێ بۆ چۆنیەتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و تایبەتمەندییەکانی دەرکراوە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، بڕیارەکە کاراکراوە، بەڵام بەھۆی پێدانی دەرفەت بە ھاوردەکاران بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکانیان، بڕیارەکە دواخراوە.
دووپاتیشیكردۆته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ماوەی ڕابردوو دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە ڕێگە نادرێت جگە لە تایبەتمەندی عێراقی، ئۆتۆمبێلی تر ھاوردە بکرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group