سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت پیرۆزبایی لە ئیبراهیم رەئیسی دەكەن

20/06/2021

نەوا-
هەر یەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێم پیرۆزبایی لە سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێران دەكەن.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی نامەیەكی ئاڕاستەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆكی هەڵبژێردراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و رایگەیاند، هیوادارن لە سەردەمی سەرۆكاتیی ئیبراهیم ڕەئیسییدا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و بەرژەوەندیی هاوبەش زیاتر پەرەیان پێبدرێت.
لای خۆشیەوە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە تویتێكدا رایگەیاند: "پیرۆزباییم كرد لە ئیبڕاهیم ڕەئیسی بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران".
راشیگەیاندووە: "حكوومەتەكەم چاوەڕێی كاركردنە لەگەڵ ئەودا بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی دێرینی نێوانمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و ڕێزی دوولایەنە و سەقامگیری و ئاشتی زیاتر لە ناوچەكەدا".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group