ئەمنیستی ئینترنەشناڵ: پێویستە سەرۆككۆماری هەڵبژێردراوی ئێران دادگایی بكرێت

20/06/2021 جیهان

نەوا-
رێكخراوی ئەمنیستی ئینترنەشناڵ داوادەكات ئیبراهیم رەئیسی سەرۆككۆماری هەڵبژێردراوی ئێران بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی دادگایی بكرێت.
ئئەگنس كالامار سكرتێری گشتیی رێكخراوی ئەمنیستی ئینترنەشناڵ رایگەیاند: لە بری ئەوەی ئیبراهیم رەئیسی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەكانی وەك كوشتن، بێسەروشوێنكردن و ئەشكەنجە كە تاوانن لە دژی مرۆڤایەتی، بدرێتە دادگا، كەچی بووەتە سەرۆككۆمار، ئەمەش كارەساتی حكومڕانی لە ئێران دەردەخات.
ناوبراو داواشی كرد، بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین تاوان لە دژی مرۆڤایەتی، ئیبراهیم رەئیسی رووبەڕووی دادگا بكرێتەوە.
ساڵی 1987 لەسەر فەرمانی خومەینی دەستەیەك پێكهێنرا بۆ لەسێدارەدانی نزیكەی 30 هەزار زیندانی سیاسی لەئێران و ئیبراهیم رەیسیش ئەندامێكی ئەو دەستەیە بوو.
جیا لەوە رەئیسی تۆمەتبارە بەوەی لە ماوەی سەرۆكایەتی دەسەڵاتی دادوەریش رۆڵی سەرۆكی هەبووە لە سەركوت و گرتنی رەخنەگران و بەرهەڵستكارانی دەسەڵاتی ئێران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group