وەزارەتی پەروەردە بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی دەردەکات

24/06/2021

نەوا
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بەخشینی 10 نمرەی بە سەرجەم خوێندکارانی 12ئ ئامادەیی راگەیاند.

 لە فەرمانێکی وەزاریدا کە واژۆی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە هاتووە: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتدا، بڕیاریانداوە بە بەخشینی 10 نمرە بە خوێندکارانی 12ی ئامادەیی، بە هەموو بەشەکانییەوە.
روونیشیکردوەتەوە، ئامانج لە بەخشینی ئەو 10 نمرەیە، داخڵبوونی خوێندکارانە لە تاقیکردنەوەی وەزاری پۆلی 12ی ئامادەیی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group