چه‌ند لیوای دیکە دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

21/09/2021

نه‌وا
وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، دوای یەکەکانی پشتیوانی 1 و 2، چوار لیوای دیکە لەیەکەکانی 70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،"خشتە و لیستی میلاکات و تەشکیلاتی ئەو لیوایانە هاوشێوەی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەت رێکخراونەتەوە".

 سەنتەری میدیا و زانیاریی وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "رۆژی سێشەممە 21/9/2021، لیوا روکن کارزان، بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەت لەگەڵ کۆڵۆنێڵ مایک، گەورە راوێژکاری سەربازی بەریتانیا لەکونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر کۆبووەوە و چەندپرسێکی تایبەت بە رێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیان تاوتوێکرد".
ئاماژە بەوەش کراوە: "لە کۆبوونەوەکەدا، کە جێگری بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکات ئامادەیبوو، راوێژکاری باڵای سەربازی هێزەکانی بەریتانیا وتی "هەوڵەکان جێگای بایەخی ئێمە و هاوپەیمانانە و لەپشتگیری و هاوکارییەکانمان بۆ ئێوە بەردەوام دەبین".
لای خۆشیه‌وه‌، بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەسەر بەردەوامی رێکخستنەوەی هێزەکان و خستنە سەر وەزارەت کردەوە کە هەنگاو بەهەنگاو لە چەند قۆناغێکدا جێبەجێ دەکرێت.
سەنتەری میدیا و زانیاریی وەزارەتی پێشمەرگە باسی له‌وه‌شكردووه‌، کۆبوونەوەکە بە گفتۆگۆکردن لەسەر بەرنامەی داهاتووی رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان و گونجانیان لەگەڵ تەشکیلاتی سەربازی سەردەمیانە، کۆتاییهات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group