نرخی بەرمیلێك نەوت لە 80 دۆلار نزیك بوویەوە

27/09/2021 جیهان

نەوا

نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت 79 دۆلاری تێپەڕاند، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەری.
بەپێی راپۆرتە ئابوریەكان، نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت یەك دۆلار و 33 سەنتی تر چووەتە سەری و بە 79 دۆلار و 20 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەپێی هەمان ئەو راپۆرتانە، هەروەها بەرمیلێك خاوی خۆرئاوای تەكساسی ئەمریكی یەك دۆلار و 7 سەنتی تر زیادی كردووە و بەرامبەر 75 دۆلار و 8 سەنتە، بەرمیلیك خاوی ئۆپێكیش بەرامبەر 75 دۆلار و 44 سەنتە.
شارەزایان باس لەوە دەكەن، هۆكاری بەردەوامی بەرزبوونەوەی نەوت بۆ زیادبوونی خواست لەسەری دەگەڕێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە چەندین ناوچەی جیهاندا كۆت و بەندەكانی كۆرۆنا كەمكراونەتەوە و ژیان بەسەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group