دادگا بڕیاری ئازاد كردنی بۆ بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشكی دەركرد

19/10/2021

نەوا-
دوای زیاتر لە ساڵێك بەهۆی نەبوونی هیچ بەڵگەیەكەوە بڕیاری ئازاد كردن بۆ مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشكی دەركرا.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، كۆتا دانیشتنی دادگا لەسەر كەیسی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشكی بەڕێوەچوو.
رونیشیكردووەتەوە، بەهۆی نەبوونی هیچ بەڵگەیەكەوە لەسەر ئەوەی سەربە گروپێكی چەكداری یاخود تیرۆرستی یاخود سیخوڕی بن مادەكەیان گۆڕا و دادگا بە ساڵێك زیندانی سزایدان، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەی ساڵێكە راگیراون ئەو ماوەیەیان بۆ هەژمار كراوە و دوو لە رەمزەكانی بادینان ئازاد دەكرێن.
لای خۆشیەوە ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتار ئاماژەی بەوەدا، ئەو كارە هەنگاوێكی ئەرێنییە و ئومێد دەكەن كە بۆ دۆسیەی راگیراوەكانی تر كە نزیكەی 81 كەسن هەمان رێچكە ببینن و دادگا حوكمی لەو جۆرە بدات، بۆ ئەوەی سەربەخۆیی دادگا بۆ هەمووان بسەلمێندرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group