سامان بەرزنجی: پێداچونەوە بە رێنماییەكانی خۆپارێزیدا دەكرێت

23/10/2021

نەوا-
لە چەند رۆژی داهاتوودا لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیش دەڵێت، پێداچوونەوە بە رێنماییەكانی خۆپارێزیدا دەكرێت و پێشنیازی نوێش دەخەنەڕوو.
د. سامان بەرزنجی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، كۆرۆنا لە ماوەكانی رابردووشدا هەر هەبووە بەڵام لە ئێستادا توندتر بووە، ئەوەش بووەتە هۆكاری ئەوەی رێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسەكە زیاد بكات.
باسی لەوەش كردووە، لە دوو رۆژی داهاتووشدا لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی رێنماییەكانی كۆرۆنا دەدرێت.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەیەك پێشنیازیان ئامادە كردووە بۆ دەوامی قوتابخانەكان، لەوانەش مەرجی هەبوونی كارتی ڤاكسین بۆ مامۆستایان و ژمارەیەك پێشنیازی دیكەش دەخەنەڕوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group