بەدەیان رێكخراوی بواری جینۆساید نیگەرانن لە هەنگاوێكی سوپای عیراق

23/10/2021

بەدەیان رێكخراو و چالاكوانی بواری جینۆساید ، دەڵێن، سوپای عێراق، سەرقاڵی دانانەوەی سەربازگەیەكە لە گوندی تۆپزاوا لە سنوری پارێزگای كەركوك، لە هەمان سەربازگەی (تۆپزاوا)ی پێشو، كە دەیان هەزار ڕۆڵەی كوردی لە پرۆسەی ئەنفالدا تێدا كۆكرایەوە و پاشان لە گۆڕی بە كۆمەڵدا زیندەبەچاڵكران.

34رێكخراو و كەسایەتی بواری جینۆساید لە راگەیەندراوێكدا، ئاماژە بەوەدەكەن،" ماوەیەكە سوپای عێراق، سەرقاڵی دانانەوەی سەربازگەیە لە گوندی تۆپزاوا لە سنوری پارێزگای كەركوك، لە هەمان سەربازگەی (تۆپزاوا)ـی پێشو، كە دەیان هەزار ڕۆڵەی كورد لە پرۆسەی ئەنفالدا تێدا كۆكرایەوە و پاشان لە گۆڕی بە كۆمەڵدا زیندەبەچاڵكران.

وتیشیان: سەڕبازگەی تۆبزاوە، هێمای دەڕندەیی ڕژێمی بەعسی فاشیست بوە، هەر شوێن و جێگەیەكی ئەو سەربازگەیە، چیرۆكێكی تراژیدیای ئەنفال و بەڵگەی ئەو تاوانە دەڕەندەیەیە كە دەرهەق بە گەلی كورد ئەنجامدرا دەگێڕێتەوە".

راشیانگەیاند،" ئەم هەوڵەی سوپای عێراق، پێشێلكارییەكی زەقی بڕیارەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق لە دۆسیەی ئەنفالە، كە تێیدا بڕیاری قەرەبوكردنەوەی مەعنەوی قوربانیانی دەركردوە و پاراستنی ئەو سەربازگەیەش لە چوارچێوەی ئەو قەربوە مەعنەوییەدا دێت، كە یادەوەرییەكانی تاوانەكەی هەڵگرتوەو دەبوایە هەر لەدوای روخانی رژێمی بەعس مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوانی تێدا دروست بكرابایە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group