فۆڕبس دەوڵەمەنترین كەسایەتی مێژووی دیاری كرد

27/10/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
گۆڤاری فۆڕبسی ئەمریكی ئاشكرای كرد، دەوڵەمەنترین كەسایەتی مێژووی مرۆڤایەتی "ئیلۆن مەسك" خاوەنی كۆمپانیاكانی "تێسلا" و "سپەیس ئێكس"ە كە خاوەنی زیاتر لە 272 ملیار دۆلارە.
گۆڤاری فۆڕبس بڵاویكردووەتەوە، سەروەت و سامانی "ئیلۆن مەسك" 272 ملیار و 300 ملیۆن دۆلارە، بەوەش ناوبراو دەبێتە دەوڵەمەنترین كەسایەتی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پشكەكانی كۆمپانیای "تێسلا" یەك ترلیۆن دۆلاریان تێپەڕاند و مەسك خاوەنی 13%ی پشكەكانییەتی.
بەپێی لیستەكەی فۆڕبس هەروەها هەریەكە لە "جیف بیزۆس" دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆن و "بێرنارد ئارنۆ" بەڕێوەبەری گروپی LVMH و "بیڵ گەیتس" دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و "مارك زوكەربێرگ" بەڕێوەبەری كۆمپانیای فەیسبووك سەرەوەی لیستی دەوڵەمەنترین كەسایەتیەكانی جیهانیان گرتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group