توێژینەوەیەكی نوێ: كۆرۆنا دەبێتە هۆی نەخۆشی دەروونی و شێتی مەزنی

27/10/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە هۆی نەخۆشی دەروونی و تەنانەت "شێتی مەزنی" و دروست بوونی وەهمی چەوساندنەوە، ئەو حاڵەتەش لە چەند توشبوویەكی گەنجدا دەركەوتوون.
توێژەرانی زانكۆی كالیفۆرنیا لە ئەمریكا بڵاویانكردووەتەوە، لێكۆڵینەوەیان لەسەر سێ‌ مێردمنداڵ كردووە كە تووشی كۆرۆنا بوون و دواتر تووشی نەخۆشی دەروونی بوون، بۆ ئەوەی بۆیان دەركەوێت ئەو نیشانانە چۆن دەركەوتوون.
ئەوەش هاتووە، مێردمنداڵەكان هەریەكەیان حاڵەتیان جیاوازە و باكگراوندێكی جیاوازیان هەیە و سەریان سوڕماوە لە دەركەوتنی ئەو نیشانانە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی سێ‌ حاڵەت بەس نین بۆ ئەوەی ئەنجامێكی فراوانی لێ دەربكرێت.
بەپێی توێژینەوەكە، توشبووان نیشانەكانی "نەخۆشی دەروونی" و "شێتی مەزن" و دروست بوونی "وەهمی چەوساندنەوە" یان تێدا دەرەكوتووە، پێیان وایە كە ئەو نیشانانە بەهۆی وەڵامدانەوەی بەرگری جەستەوە دروست بوون كە بووتە هۆی هەوكردن لە بەشێكی دیاری كراوی مێشكدا.
ئەوەش هاتووە، دوای چارەسەری بەرگریی یەكێك لە توشبووان بە خێرایی چاك بووەتەوە و دوای مانگێك لە چارەسەریش بە تەواوەتی چاكبووەتەوە، بەڵام نیشانەی دوانەكەی تریان زۆر مەترسیدارترە و تاوەكو ئێستاش لەژێر چارەسەردان، بەڵام ئەو دوانە پێش توشبوونیان بە كۆرۆنا كێشەی دودڵی و گرژبوونی مێشكیان هەبووە، هەروەها ئەو دوو توشبووە تەركیز كردن بەلایانەوە سەختە و خواستی خۆكوژی و توتدوتیژییان هەیە و میزاجیان جێگیر نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group