زانایان: جیهانێكی شاراوە لەژێر زەویدا هەیە

30/10/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
گروپێك لە زانایانی تایبەتمەند لە بواری زانستی بومەلەرزەزانی دەڵێن، لە توێژینەوەكانیاندا نهێنییەكی نایابیان ئاشكرا كردووە و دەركەوتووە، لە چینەكانی ژێرەوەی زەویدا جیهانێكی شاراوە بوونی هەیە.
زانایان لە توێژینەوەیەكدا بڵاویانكردووەتەوە، لە رێگەی شەپۆلە بومەلەرزەزانییەكانەوە بۆیان دەركەوتووە كە "جیهانێكی شاراوە"ی نوێ لە ژێر چینەكانی زەویدا  و لە ناوكی زەویدا هەیە، ئەوەش لەكاتێكدا پێشتر بڕوا وابوو كە ناوكی زەوی بریتییە لە تۆپێكی رەق لە ئاسن و بە چینێكی دەرەكی زۆر گەرم داپۆشراوە.
ئەوەش هاتووە، ئەو جیهانە نهێنییە لە چەند چینێكی ئاڵۆز لە كانزای رەق و شل پێكدێت كە لە نێوانیاندا چەند مادەیەكی تر بوونیان هەیە، مرۆڤ و هیچ ئامێرێكی پێشكەوتووش ناتوانن سەركێشی بكەن و دابەزنە ئەو چینەوە و توێژینەوە لە قوڵایی زەوی بكەن.
لای خۆیەوە "جێسیكا ئیرڤینج" زانای بواری بومەلەرزەزانی لە زانكۆی بریستۆڵ باسی لەوە كردووە، جیهانێكی شاراوەی نوێمان دۆزیەوە لە دڵی زەویدا كە لە دایناسۆرەكان پێكنەهاتووە وەك ئەوەی پێشتر باس دەكرا.
زانایان دەڵێن، ئەو چینانەی لە جیهانە نهێنیەكەدا هەن رۆڵێكی گرنگیان هەیە لە پاراستنی ژیان لەسەر زەوی و وەك چینێكی پارێزەری ناوخۆیی كار دەكەن كە زەوی لە رووخان و لەناوچوون دەپارێزن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group