توێژینەوەیەك هۆشداری دەداتە ئەوانەی پێش خەوتن گوێ لە گۆرانی دەگرن

06/11/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
توێژینەوەیەكی نوێ هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی پێش خەوتن گوێ لە گۆرانی و میوزیك دەگرن، ئەوەش بەهۆی توشبونیان بە دیاردەیەك كە پێی دەوترێت "كرمی گوێ" یاخود "نەخۆشی گۆرانی" و بەهۆیەوە خەویان تێكدەچێت و ئاوازی گۆرانیەكە لە كاتی خەوتنیشدا لە مێشكیاندا دەمێنێتەوە.
بەپێی توێژینەوەكە كە لە گۆڤاری "زانستی دەرونناسی" بڵاوكراوەتەوە تێیدا هاتووە، توێژینەوەكە لە ئەمریكا لەسەر 199 كەس كراوە كە 33 یان پێش خەوتن گوێیان لە گۆرانی و میوزیك گرتووە و لەكاتی خەودا خەبەریان بووەتەوە و ئاوازی گۆرانیەكە لە مێشكیاندا ماوەتەوە.
رونیشكراوەتەوە، ئەو دیاردەیەش پێی دەكرێت "كرمی گوێ" یاخود "نەخۆشی گۆرانی" و كەسەكە لە مێشكی خۆیدا بەردەوام گۆرانی و ئاوازەكە دوبارە دەكاتەوە، تاوەكو گوێ‌ لە گۆرانی زیاتر بگیردرێت دیاردەكە توندتر دەبێت، ئەوەش كاریگەری لەسەر خەویان دروست دەكات و تەنانەت دوای هەستانیش هێشتا ئاوازەكە لە مێشكیاندایە.
لە توێژینەوەكەدا هاتووە، ئەوانەی كێشەی "كرمی گوێ"یان هەبووە رێژەی باشیی خەویان 54% بووە، ئەوانەشی گوێ لە گۆرانی خێرا و بەرز دەگرن رێژەی خراپی خەویان زیاترە لەوانەی گوێ لە گۆرانیەكی ئارام و لەسەرخۆ دەگرن، ئەو كەسانەشی كێشەی "كرمی گوێ"یان هەیە زیاتر لە كەسانی تر خەبەریان دەبێتەوە و رێژەی خەوی قوڵیان كەمتر دەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group