عامری: هەڵوەشانەوەی دەنگی 18%ی وێستگەكانی عیراق گۆڕانكاری گەورە دروست دەكەن

7 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت، هەڵوەشانەوەی 18%ی وێستگەكانی دەنگدان، گۆڕانكاری گەورە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكات.
نوسینگەی هادی عامری لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ناوبراو لەگەڵ حەسەن توران سەرۆكی بەرەی توركمانی كۆبووەتەوە و وتویەتی، بڕیارەكانی دەستەی دادوەریی بە هەڵوەشانەوەی ئەو وێستگانەی دەنگدان كە لە كاتژمێر 6ی ئێوارە دانەخراون دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی 600 وێستگە.
رونیشیكردووەتەوە، هەروەها نزیكەی 400 وێستگەی تر بەهۆی بوونی پەنجەمۆری دوبارەوە هەڵوەشێنراونەتەوە، ئەوەش واتای ئەوەیە هەزار وێستگە هەڵدەوەشێندرێنەوە كە 18%ی كۆی سەرجەم وێستگەكانی عیراق دەكات كە 55 هەزار وێستگەن.
سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح وتوشیەتی، ئەو ژمارانە گەورەن و كاریگەرییان دەبێت و جیاوازی گەورە و بنچینەیی لە ئەنجامی هەڵبژاردندان دروست دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group