وتەبێژی قوباد تاڵەبانی وەڵامی هێڤیدار ئەحمەد دەداتەوە

30/11/2021

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وەڵامی لێدوانێكی هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری كوردستان دەداتەوە لەسەر ناوهێنانی تیمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حكومەت و نەگەڕاندنەوەی داهاتی سلێمانی بۆ خەزێنەی حكومەت.
لە رونكردنەوەیەكدا كە سایتی فەرمی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە، سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندوە، هێڤیدار ئە‌حمە‌دی پە‌رلە‌مانتار لێدوانێكیداوە‌و ناوی تیمی یە‌كێتی لە‌حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان هێناوە‌، "بۆ هە‌موو لایە‌كی رووندە‌كە‌نە‌وە‌ قسە‌كانی ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە‌ دوورن لە‌ڕاستییە‌وە‌و بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سە‌لماندوە‌ لە‌و لێدوانە‌یدا‌".
سەمیر هەورامی لە بەشێكی تری رونكردنەوەكەیدا رایگەیاندوە، "داتا و ئامارە‌كان سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌ ئە‌و ‌پەرلەمانتارە‌ هیچ زانیارییە‌كی دروستی نییە‌و كەس لێدوانە‌كانی بە‌جددی وەرناگرێت، چونكە‌‌ زوو زوو پە‌نا دە‌باتە‌ بە‌ر موزایە‌دە‌و دووبارە سەلماندی كە ئە‌و پەرلەمانتارێكی فاشلە".
لەبەرامبەر ئەو رونكردنەوەیەدا هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری كوردستان رایگەیاندوە، سكاڵا لەسەر سەمیر هەورامی تۆمار دەكات و بەڵگەكانی دەخاتەڕوو.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group