تەندروستی جیهانی: زۆرینەی توشبووانی ئۆمیكرۆن نیشانەكانیان سوكن

02/12/2021 جیهان

نەوا
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، زۆرینەی نیشانەكانی نەوەی نوێی كۆرۆنا ناسراو بە "ئۆمیكرۆن" سوكن و هیچ بەڵگەیەكیش نییە لەسەر ئەوەی كاریگەری ڤاكسینەكان لەسەر ئەو نەوەیە كەمببێتەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی رێكخراوەكەوە بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەكان بۆ ئەوەن كە توشبووانی نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا نیشانەكانیان سوكن و حاڵەتی مەترسیداریان تێدا نییە.
وتوشیەتی، هیچ بەڵگەیەكی راستەقینە نییە لەسەر ئەوەی ڤاكسینەكان كاریگەرییان دژی ئەو نەوەیە نەبێت، هەروەها هیچ هۆكارێك نییە پێیان وابێت كە ماوەی مانەوەی ئۆمیكرۆن لە نەوەكانی تر جیاوازتر بێت.
ئەو بەرپرسەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رونیشیكردووەتەوە، بەپێی داتاكان ئۆمیكرۆن كاریگەری لەسەر پشكنینی كۆرۆنا نەكردووە، هەروەها پێویست بە گەشەپێدانی ڤاكسینەكان ناكات و تەنها چەند گۆڕانكارییەكی سادەیان دەوێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group