ئەڵمانیا: گەیشتنی كۆچبەر لەبیلاروسیاوە كەمبۆتەوە

02/12/2021 جیهان

ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لەمانگی رابردوو لەسنورەكانی بیلاروسیاوە خۆیانگەیاندۆتە ئەڵمانیا بە بەراورد بە دوو مانگی رابردوو كەمبۆتەوە.
 پۆلیسی بێرنای سنوریی لە ئەڵمانیا راگەیەنراوێكی بڵاوكردۆتەوەو تیایدا ئاماژەی كردوە، لەمانگی 11 دا هەزارو 99 پەنابەریان تۆمار كردوە كە بە بەراورد بە مانگی 10، هەزارو 794 پەنابەر تۆماركراون كە لەسنورەكانی بیلاروسیاوە خۆیانگەیاندۆتە پۆڵەنداو لەوێشەوە بۆ ئەڵمانیا، بەپێی ژمارەی تۆماركراویش پەڕینەوە لەو سنورە كەمیكردوە.
هەر لە راگەیەنراوەكەی پۆلیسی بێرنا هاتوە كە یەك لەسەر سێی ئەو كۆچبەرانەی لە دوو مانگی رابردودا گەیشتونەتە ئەڵمانیا هاووڵاتی عیراقی بون ئەوانی تریش خەڵكی سوریاو ئێران و یەمەن و توركیاو ئەفغانستان بون.
یەكێتی ئەوروپا حكومەتی ئەلێكساندەر لۆكاشینكۆی تۆمەتبار كرد بە رێكخستن و بەرنامەداڕێژەر بۆ رەوانەكردنی كۆچبەران بۆ ناو وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپاو هاوكاریكردن و گەیاندنیان بۆ سەر سنورەكانی نێوان بیلاروسیاو پۆڵەندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group