تەندروستی جیهانی: هیچ گیان لەدەستدانێك بە ئۆمیكرۆن تۆمار نەكراوە

04/12/2021 جیهان

نەوا-
رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لەوە دەكاتەوە، تاوەكو ئێستا هیچ گیان لەدەستدانێك بە نەوەی "ئۆمیكرۆن"ی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە.
كریستیان لیندمایر وتەبێژ بەناوی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، تاوەكو ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر ئەوە نییە كە توشبوویەكی نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا گیانی لەدەستدابێت.
رونیشیكردووەتەوە، لەگەڵ پشكنیكی زیاتر بۆ نەوە نوێكە، توشبووی زیاتر دەردەكەون و زانیاری زیاتریش بەردەست دەبێت، هیواخوازیشن گیان لەدەستدان بەهۆی ئۆمیكرۆنەوە نەبێت.
لەماوەی رابردودا نەوەی ئۆمیكرۆن لە وڵاتی ئەفریقای باشور دەركەوت و تاوەكو ئێستا گەیشتووەتە چەندین وڵاتی جیهان، نەوەكە زۆر خێرا دەگوازرێتەوە و ئەوەش نیگەرانی دروست كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا زانیاری زیاتر لەسەری بەردەست نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group