فاو: 44 دەوڵەت لەنێویاندا عیراق پێویستیان بە هاوكاری دەرەكییە

04/12/2021 عێراق

نەوا-
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ ناسراو بە "فاو" ئاشكرای كرد، وشكەساڵی و كێشمەكێشەكان بوونەتە هۆی لەناوبردنی ئاسایشی خۆراك لە جیهاندا و 44 دەوڵەت لە نێویاندا عیراق، پێویستیان بە هاوكاری دەرەكی هەیە.
رێكخراوی فاو لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، بۆ چوارەم مانگ لەسەر یەك نرخی كاڵاكان بەرەو بەرزبوونەوە دەچن، ئەوەش بەهۆی خواستی زۆر لەسەر گەنم و بەرهەمەكانی شیر.
رونیشكراوەتەوە، كێشمەكێشەكان و وشكەساڵی بوونەتە هۆی نەمانی ئاسایشی خۆراك لە چەندین ناوچەی جیهاندا بەتایبەتی باشوری خۆرئاوای ئەفریقا، 44 دەوڵەت لە جیهاندا "كە 33یان ئەفریقی و 9یان ئاسیاوین و 2یان لە ئەمریكای باشورن" پێویستیان بە هاوكاری دەرەكی هەیە بۆ دابین كردنی خۆراك.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، عیراق، پاكستان، ئەفغانستان، بەنگلادیش، یەمەن، سوریا، لوبنان، میانمار و كۆریای باكور لەو وڵاتانەن كە پێویستە لەلایەنی دەرەكییەوە هاوكاری بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group