سوپای هیندستان 14 هاوڵاتی مەدەنی بە هەڵە دەكوژێت

05/12/2021 جیهان

نەوا-
سەرچاوەكانی هەواڵی هیندستان ئاشكرایان كرد، سوپای ئەو وڵاتە بە هەڵە 14 هاوڵاتی مەدەنی و ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكانی كوشتووە و 12 مەدەنی و ژمارەیەكیتر ئەندامی هێزە ئەمنییەكان بریندار دەكات.
ئامیت شا وەزیری ناوخۆی هیندستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، هەست بە ئازارێكی زۆر دەكەن بەهۆی ئەو رووداوەی لە ولایەتی ناگالاند روویداوە و ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی كوژراون، حكومەتی ئەو ولایەتە لێكۆڵینەوەی ورد و گشتگیر دەكات بۆ گرەنتی كردنی دادپەروەری بۆ كەسوكاری قوربانییەكان.
لای خۆشیەوە "نەبهیو ریو" سەرۆكی حكومەتی ولایەتی ناگالاند بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتووە، لێكۆڵینەوە دەكەن و بەرپرسانی ئەو رووداوە سزا دەدرێن، كە بەهۆی هەڵەیەكی هەواڵگرییەوە روویداوە، سەرەڕای كوژرانی 14 هاوڵاتی مەدەنی و ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان، 12 هاوڵاتی و ژمارەیەك ئەندامی تری ئەو هێزە ئەمنییانە بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكان، سوپای هیندستان لە پرۆسەیەكدا دژی گروپە یاخییەكان دەستڕێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبێلێك كردووە و ژمارەیەك هاوڵاتیان كوشتووە و دواتر گردبونەوەیەكی ناڕازی دژی ئەو هێرشە ئەنجام دراوە و دەستدڕێژی گولـلەیان لە گردبوونەوەكەش كردووە، لە ئێستاشدا بارودۆخی ناوچەكە ئاڵۆزە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group