راپۆرتێك: ئۆمیكرۆن لە ئەمریكا سەریهەڵداوە

06/12/2021 جیهان

نەوا-
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی، نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا بۆ یەكەمجار لە ئەفریقای باشورەوە سەریهەڵنەداوە، بەڵكو لە ئاهەنگێك لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەركەوتووە.
نیویۆرك تایمز لە راپۆرتەكەیدا بڵاویكردووەتەوە، یەكەم دەركەوتنی نەوەی ئۆمیكرۆن لە ئاهەنگی تایبەتی وێنەی جوڵاوی ژاپۆنی ناسراو بە "ئەنیمی" دەركەوتووە كە لە ناوچەی مانهاتنی ئەمریكا ئەنجام دراوە و نزیكەی 53 هەزار كەس ئامادەی ئاهەنگەكە بوون، وەك ئەوەی باس دەكرێت لە ئەفریقای باشورەوە نەبووە.
رونیشكراوەتەوە، ئاهەنگەكە لە 19 تاوەكو 21ی مانگی رابردوو بەردەوام بووە و تێیدا توشبووی ئۆمیكرۆن تۆمار كراوە، یەكێك لە وانەش كەسێك بووە بەناوی "پیتەر ماكجین " كە كارمەندی مەیدانی چاودێری تەندروستییە.
رۆژنامە ئەمریكییەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، پشكنینەكانی ماكجین سەلماندوویانە كە توشبووی ئەو نەوە نوێیەیە تەنانەت پێش ئەوەی لە ئەفریقای باشور رابگەیەندرێت و ناوی لێبنرێت، ئەوەش واتای ئەوەیە ئۆمیكرۆن یەكەمجار لە ئەمریكا سەریهەڵداوە، هەروەها ئەو كەسەش پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ 30 كەسی تردا هەبووە لەو ماوەیەدا و 15یانی تووشی ڤایرۆسەكە كردووە.
بەپێی هەمان راپۆرت، سەرەڕای ئەوەش كەسێكی تر كە لە ئاهەنگەكە بووە دوای چەند رۆژێك لە گەڕانەوەی بۆ ولایەتی كنێتیكیت توشبوونی بە هەمان نەوە راگەیەندراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group