كیم كارداشیان نیازی ناو دڵی ئاشكراده‌كات
17/06/2018 هەمەڕەنگ
نه‌وا
كیم كارداشیان خانمه ئه‌كته‌ر و مۆدێلی ئه‌مریكی به‌دوری نازانێت بچێته نێو جیهانی سیاسه‌ته‌وه، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی نیمچه هه‌ڵواسراو ده‌هێڵێته‌وه.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن لێی پرسیوه: ده‌ته‌وێت خۆت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كاندید بكه‌یت؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتویه‌تی "پێویست ناكات له هیچ بارودۆخێكدا بڵێیت "نه‌خێر هه‌رگیز"، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه به پراكتیكی هه‌نگاوم به‌و ئاراسته‌یه‌دا نابێت".
كارداشیان زیاتر به ئه‌ستێره‌ی جیهانی واقیعی ناسراوه و نیازی خۆی هێواش هێواش ده‌رده‌خات پاش ئه‌وه‌ی ناوبانگی سنوری ئه‌مریكاشی تێپه‌ڕاندوه.
ئه‌و كچه به ره‌گه‌ز ئه‌رمه‌نییه زیاتر رونكردنه‌وه‌یه‌ی داوه و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر زۆرێك له مرۆڤه‌كان هه‌ست و سۆزی تایبه‌تی خۆان وه‌لا بنێن و بیر له شتی گرنگ بكه‌نه‌وه، ئه‌وا ده‌كرێت كاری گه‌وره بكه‌ن".