گەورەترین داهێنانی پزیشكی لە چەند دەیەی رابردودا كرا

14/03/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
شارەزایانی بواری نەخۆشی شێرپەنجە ئاشكرایان كرد، حەبێك دەتوانێت چارەسەری یەكێك لە مەترسیدارترین جۆرەكانی شێرپەنجە بكات كە شێرپەنجەی سییەكانە و ئەوەش گەورەترین داهێنانی پزیشكییە لە چەند دەیەی رابردودا.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لە زاری ئەو زانایانەوە بڵاویكردووەتەوە، چارەسەرەكە بە Sotorasib ناسراوە و رۆژانە توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان یەك حەب دەخۆن و كاریگەری زۆر چالاكی هەیە، تەنانەت بۆ ئەوانەشی كە نەخۆشییەكەیان لە قۆناغی زۆر پێشكەوتوودایە.
ئەو زانایانە باسیان لەوە كردووە، بەڵام ئەم چارەسەرە بۆ ئەو كەسانە نابێت كە بەهۆی جگەرە كێشانەوە تووشی شێرپەنجەی سییەكان بوون، بەڵكو بۆ ئەوانەیە كە بەهۆی بۆماوەیی ناسراو بە KRAS توشبوون كە یەكێكە لە كوشندەترین جۆرەكانی شێرپەنجە بۆماوەییەكە بە "ئەستێرەی مەرگ" ناسراوە.
بەپێی زانیاریەكان، لە جەستەیەكی تەندروستدا KRAS كۆنترۆڵی پرۆتینەكان دەكات و رۆڵی گرنگی لە گەشەی سروشتی خانەكان هەیە، بەڵام بۆماوەیی گۆڕدراوی KRAS رێگە بە پرۆتینەكان دەدات كە ببنە هۆی گەشەی بێ كۆنترۆڵی خانەكان و ئەوەش دەبێتە هۆی شێرپەنجەی كوشندەی سییەكان، ئەم بۆماوەییە هەندێك جار دەشبێتە هۆی شێرپەنجەی پەنكریاس و  ریخۆڵەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group