هاوسەرەكەی پێشووی كازم ساهر لە سلێمانی بەخاك دەسپێردرێت

19/03/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
سەرچاوە ئاگادارەكان ئاشكرایان كرد، "عروبە ساهیر" هاوسەری پێشووی كازم ساهر گۆرانیبێژی ناسراوی عیراقی كە لە نەخۆشخانەی فاروق گیان لەدەستدانی راگەیەندرا، لە شاری سلێمانی بەخاك دەسپێردرێت.
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەداوە، "عروبە ساهیر" بە ئامادەبوونی كوڕەكەی بەناوی "ویسام كازم ساهیر" و كەسوكاری و لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی لە نەخۆشخانەی فاروقەوە بۆ مزگەوتی "ئەحمەد حاجی عەلی" بەڕێدەكرێت و دواتر لە گۆڕستانی بەكرەجۆ بەخاك دەسپێردرێت.
عروبە ساهیر هاوسەری پێشووی كازم ساهر و دایكی منداڵەكانی، لە چەند رۆژی رابردوودا لە نەخۆشخانەی فاروق لە شاری سلێمانی هەواڵی كۆچی دوایی راگەیەندرا.
بەپێی زانیاریەكان، عروبە ساهیر كە لەگەڵ منداڵەكانی لە دوبەی ژیاوە، سەردانی بەغدای كردووە و لەوێ باری تەندروستی تێكچووە و جەڵتەی مێشك لێیداوە، دواتر براوەتە نەخۆشخانەی فاروق لە شاری سلێمانی بەڵام كۆچی دوایی كردووە و پێش گیان لەدەستدانی وەسیەتی كردووە كە لە سلێمانی بەخاك بسپێردرێت.  

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group