وەرگرتنی ڤاكسین رۆژو بەتاڵ دەكاتەوە؟

05/04/2022 هەمەڕەنگ

لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز پرسیارێك لای خەڵكیەوە زۆر دەكرێت سەبارەت بەكاریگەریی وەرگرتنی ڤاكسین لەسەر رۆژو.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ بەڕێوەچونی هەڵمەتی دابەشكردنی ڤاكسین دژی كۆرۆنا لەجیهان، زانایان و لایەنە ئاینییەكان لەوبارەیەوە رونكردنەوەو دڵنیاییاندا لەوەی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا نابێتە هۆی بەتاڵكردنەوەی رۆژوەوان.
لەوبارەیەشەوە رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەتۆڕی تویتەر دڵنیایی دەدات لەبارەی ئەوەی وەرگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا باشترین بژاردەیەو نابێتە هۆی تێكدانی رۆژوگرتن.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشكردوە ئەو زانیاریانەی لەسەر وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا كە نابێتە هۆی شكاندنی رۆژو لەپسپۆڕانی بواری ئاینی و دەستەی فەتوادانی تایبەتمەندەوە وەریگرتوە كە تەئكیدیان كردۆتەوە لەوەی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا نابێتە هۆی تێكدانی رۆژوگرتن بەپێی شەریعەتی ئاینی ئیسلام.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group