لە روداوێكی سەیردا پردێكی 500 تۆنی دزرا

10/04/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
پۆلیسی هیندستان ئاشكرای كرد، لە روداوێكی سەیر و دەگمەندا، گروپێكی تایبەتمەند لە دزینی پاشماوە ئاسنەكان هەستاون بە هەڵوەشاندن و دزینی پردێكی 500 تۆنی.
پۆلیسی هیندستان بڵاویكردووەتەوە، لە ولایەتی بیهار "كە یەكێكە لە هەژارترین ولایەتەكانی هیندستان"، گروپێكی تایبەتمەند لە دزینی پاشماوەی ئاسن، بە دانیشتوانی ناوچەكەیان وتووە كە تیمی تایبەتمەندی حكومین و پردێكیان هەڵوەشاندووە.
بەپێی زانیارییەكان، دوای هەڵوەشاندنی پردەكە كە ئاسن بووە و كێشی 500 تۆن بووە دزیویانە و هەڵاتوون و دانیشتوانی ناوچەكەش دەسەڵاتدارانیان ئاگادار كردووەتەوە.
لای خۆیەوە سوبهاش بیهار ئەفسەری پۆلیس بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، دزەكان هەموو كەلوپەلێكیان پێبووە و كارەكەیان دوو رۆژی خایاندووە و بە ئامێری گواستنەوەی گەورە پردەكەیان گواستووەتەوە و لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكردووە و تاوەكو ئێستا دەستگیر نەكراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group