بەربڵاوترین شێرپەنجە لە عیراق سێ جۆرن

11/04/2022 هەمەڕەنگ

وەزارەتی تەندروستی عیراق و رایدەگەیەنێت تەكنیكی نوێ بەكاردەهێنن بۆ چارەسەركردنی نەخۆشانی شێرپەنجە.
هانی عقابی وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاندوە، چەند ناوەندێكی تەندروستیان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە هەیە هەم بۆ چارەسەرو هەمیش بۆ پێدانی رێنمایی خۆپارێزی.
وەزیری تەندروستی عیراق وتوشیەتی: لە جۆرە هەرە بەربڵاوەكانی شێرپەنجە لەعیراقدا مەمك و دواتر قۆڵۆن و دوای ئەویش سییەكانن، بۆ چارەسەری مەمك ناوەندی تیشكمان هەیە لەگەڵ ئەوەدا لەهەموو پارێزگایەك بەڕێوەبەرایەتیەكمان هەیە بۆ دەستنیشانكردنی پێشوەختەی ئەو نەخۆشیەو پێدانی رێنمایی خۆپارێزی، بەڵام بۆ شێرپەنجەی قۆڵۆن دەكرێت كۆنترۆڵ بكرێت لەرێگەی هۆشداری و خواردنی تەندروستەوە لەناوەندەكاندا هەروەها پرۆگرامی تایبەتمان هەیە بۆ ئەو مەبەستە دەتوانرێت پێشوەختەش توشبون ئاشكرا بكرێت.
وەزیری تەندروستی راشیگەیاندوە، هەمو ئەو عیراقیانەی لە دەرەوەی وڵاتن دەتوانن ناوی دەرمانەكانیان بنێرن تا بۆیان رەوانە بكەین، چونكە لێرە چارەسەرەكان زۆرن تەنها كێشەمان لە كەمی ئامێری تیشك هەیە،.
وەزیری تەندروستی راشیگەیاندوە، هەمو نەخۆشێك پێشتر پێویستی بە شەش مانگ وادە هەبوو بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام لەهەفتەی داهاتووەوە هەموو مانگێك دەتوانرێت نەخۆشەكان سەردانی پزیشكەكانیان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group