تاوەكو ئێستا شوتی رەشت خواردووە؟

16/04/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
لە جیهاندا هەوادارێكی زۆری شوتی هەیە، كە میوەیەكی هاوینەیە و لە هەرێمی كوردستانیشدا چەند جۆرێكی هەیە، بەڵام لە وڵاتی ژاپۆن جۆرێكی تایبەت هەیە كە بەپێی دەوترێت "دینسوك" و جۆرێكی شوتی دەگمەن و گرانە.
ماڵپەڕی دەیلی مەیڵ بڵاویكردووەتەوە، شوتی "دینسوك" یاخود "شوتی رەش" لە دورگەی "هۆكایدۆ"ی باكوری ژاپۆن دەچێندرێت، بەوە ناسراوە كە زۆر شیرینە و لە سەرجەم میوەكانی تر جیاوازترە، هەروەها رەنگێكی سوری تۆخی هەیە و ناوكی زۆر كەمە.
بەپێی زانیاریەكان، ئەو جۆرە شوتیە رەنگی توێكڵەكەی سورێكی زۆر تۆخە و هەندێك جار دەگۆڕدرێت بۆ رەش، چاندنی ئەم جۆرە شوتییە پێویستی بە زەوییەكی فراوان و گرنگییەكی زۆر هەیە و بەرهەمی كەمە، لە دەرەوەی ژاپۆن ناڕوێندرێت بەڵام بەرهەمەكەی ئێستا گەیشتووەتە ئەوروپا و ئەمریكاش.
دینسوك گرانترین جۆری شوتییە لە جیهاندا و نرخی هەندێكیان دەگاتە 6 هەزار دۆلار، ئەوەش بەپێی كێشەكەی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group