هۆشداری لە شەپۆلێكی بەهێز لە خۆرەوە دەدرێت

21/04/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایانی گەردوونناسی هۆشداری لە شەپۆلێكی بەهێزی خۆر دەدەن، ئەوەش بەهۆی دوو پەڵەی زەبەلاحەوە كە هەریەكەیان توانای قوتدانی زەوی هەیە.
زانایان بڵاویان كردووەتەوە، لە چەند رۆژی رابردودا لە دوو ناوچەی چالاكی خۆر ژمارەیەك پەڵە دروست بوون و كە لێیانەوە گڕ و شەپۆل دەردەچن، كاتێكیش بە رووی زەویدا دەتەقنەوە لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی موگناتیسی، كە ئەوەش مەترسی لەسەر تۆڕەكانی وزە و مانگە دەستكردەكان دروست دەكات.
زانایان جەختیان لەوەش كردووەتەوە، تەقینەوەی شەپۆلەكان پلازما و گەردیلەی بارگاوی دەنێرین بۆ بۆشایی ئاسمان و هەندێكی بەرەو زەوی دێت و بە بواری موگناتیسی زەویدا دەڕۆن و دەبێتە هۆی دروستبوونی رووناكی جەمسەری، مەترسیشی لەسەر بڕینی وزەی كارەبا و هێڵەكانی ئینتەرنێت هەیە.
ئەوەش هاتووە، ئەو زیادبوونە لە چالاكی خۆر لە ئەنجامی نزیكبوونەوەیەتی لە قۆناغی "چالاكترین خاڵ" لە خولی خۆریی كە 11 ساڵ دەخایەنێت و لوتكەی ئەو چالاكیەش لە ساڵی 2024دا دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group