نرخی نەوتی خاو دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی

09/05/2022 جیهان

نەوا-
بەهۆی ترس لە كەمبونەوەی خواست لەسەری، نرخی نەوتی خاو دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل خاوی برێنت هاتە خوارەوە بۆ 110 دۆلار و 30 سەنت.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و بەهۆی ترس لەسەر كەمبوونەوەی خواست لەسەری نزیكەی 2 دۆلار نرخەكەی دابەزیوە، ئەوەش سەرەڕای گفتوگۆكانی یەكێتی ئەوروپا لەسەر ئەگەری قەدەغەكردنی نەوتی روسیا، كە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی كەمبوونەوەی بڕی نەوت لە بازاڕەكاندا.
بەپێی هەمان ئەو راپۆرتانە، یەك بەرمیل خاوی برێنت نزیكەی 2 دۆلاری لەدەستداوە و بە 110 دۆلار و 30 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
هەروەها بەرمیلێك خاوی تەكساسی ئەمریكی بەرامبەر 107 دۆلار و 40 سەنتە، بەڵام خاوی ئۆپێك بەرزترینە و یەك بەرمیل بە 113 دۆلار و 4 سەنت دەفرۆشرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group