بەهۆی شەڕی نێوان دوو گروپی مافیاوە 43 زیندانی كوژران

10/05/2022 جیهان

نەوا-
سەرچاوەكانی هەواڵی ئیكوادۆر بڵاویان كردووەتەوە، بەهۆی شەڕی نێوان دوو گروپی مافیاوە لە بەندیخانەیەك، 43 زیندانی كوژراون.
دەسەڵاتدارانی ئیكوادۆر بە میدیاكانیان وتووە، لە گرتووخانەی "بیلافیستا" لە "سانتۆ دۆمینگۆ" لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، شەڕ لە نێوان دوو گروپی مافیا دروست بووە.
رونیشكراوەتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە 43 زیندانی كوژراون، هەروەها 40 زیندانی تر دەستگیر كراون كە هەوڵی هەڵاتنیان دابوو.
بەپێی زانیاریەكان، پێكدادانی ئەو دوو گروپە بەیانی رۆژی دووشەممە روویداوە و زەنگی ئاگاداركردنەوەی گرتووخانەكە لێدراوە و هێزە ئەمنییەكان كۆنترۆڵی بارودۆخەكەیان كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group