دوای دوو ساڵ لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كۆریای باكور یەكەم توشبووی راگەیاند

12/05/2022 جیهان

نەوا-
دوای زیاتر لە 2 ساڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆریای باكور تۆماركردنی یەكەم توشبووی بەو پەتایە راگەیاند و سەركردەی ئەو وڵاتەش بەڵێنی سەركەوتن بەسەر پەتاكە دەدات.
ئاژانسی هەواڵی ناوەندی كۆریای باكور بڵاویكردووەتەوە، یەكەم توشبووی پەتای كۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار كراوە، كە لە نەوەی ئۆمیكرۆنە.
لەو بارەیەوە كیم جۆنگ ئون سەركردەی كۆریای باكور لە كۆبونەوەی بەپەلەی نوسینگەی سیاسی حزبەكەی وتویەتی، ئامانجیان لە ناوبردنی پەتاكەیە لە ماوەیەكی كەمدا، ئەوەش بەهۆی ئاست بەرزی بیركردنەوەی گەلی كۆریا و سەركەوتوو دەبن لە راگەیاندنی حاڵەتی لەناكاو و كەرەنتینەی تەندروستی.
كیم جۆنگ ئون جەختی لەوەش كردووەتەوە، چاودێری سنورەكان چڕ دەكەنەوە بۆ كۆنترۆڵ كردنی پەتاكە و داواش لە هاوڵاتیان دەكات لە رێگەی داخستنی ناوچەكانیانەوە بە تەواوەتی لە سەرجەم شار و ناوچەكانی وڵات، رێگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group