ئاست و ماوەی بینین بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە

16/05/2022

نەوا-
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی روی لە ناوچەكە كردوە و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی كەمبوونەوەی ماوەی بینین، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەیەكی كاتی ڕاگیراون.
لەڕاگەیەنراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا هاتوە  "بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی عیراق و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە، ئاست و ماوەی بینین بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە، بۆیە  لە ئێستادا گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەیەكی كاتی ڕاگیراون، وە لەكاتی ئاساییبونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەكە گەشتەكان ئاسایی دەبنەوە .  
ئەمڕۆش فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ماوەی چەند كاتژمێرێكە بەغدا و زۆرینەی ناوچەكانی دیكەی عیراقی گرتووەتەوە، بڕیاردراوە گەشتە ئاسمانییەكان بەشێوەیەكی كاتی رابگیرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group