كازمی: رێز لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەگرین

16/05/2022 عێراق

نەوا-
دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵی پرۆژە یاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراكی رەتكردەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران جەخت لەوە دەكاتەوە، رێز لە وادە ستورییەكان و بڕیارەكە دەگرن.
كازمی لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، حكومەت بۆ چارەسەری ئاڵنگارییە ئابورییەكان پڕۆژەیاسای پاڵپشتیی خێرای ئاسایشی خۆراكی پێشكەشی پەرلەمان كرد لەپێناو و پاڵپشتی كەرتی كارەبا و كشتوكاڵ و هاوكاریكردنی هەژاران و روبەڕوبوونەوەی قەیرانی ئابووری.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، رێزی تەواو لە وادە دەستورییەكان و یاساكان و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەگرێت بۆ شرۆڤەی ئەو یاسایانە، بەڵام نەهێنانەدی پێویستییە گرنگەكان هۆكارێك دەبن بۆ پەكخستنی رۆڵی حكومەت لە بەڕێكردنی كاروباری رۆژانەی كە لەسەر شانیەتی.
سەرۆكی وەزیرانی عیراق لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەداوە،داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەم بەرپرسیارێتی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەكردنی دەرهاویشتەكانی ئەو ئاڵنگارییانەی وڵاتی گرتووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group