كاردانەوەی مشعان ئەلجبوری: ئەوەی ستەم بكات پەشیمان دەبێتەوە

16/05/2022 عێراق

لەپاش بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ دروخستنەوەی لە ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران، لە كاردانەوەیەكدا مەشعان ئەلجبوری رایگەیاندوە، ئەوەی ستەم بكات پەشمان دەبێتەوە.
مەشعان ئەلجبوری ئەندامی دورخراوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، سەرەڕای ئەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی دادگای فیدراڵی ئاگاداری كردمەوە كە ئەو سكاڵایەی لە دژم بەرزكراوەتەوە لەلایەن قوتەیبە ئەلجبوری ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عیراق مەرجە پێویستییەكانی تیادا نییەو سەرۆكی ئەنجومەنی دادگاكە دڵنیایی دامێ كە ئەو بابەتە لە پسپۆڕی ئەواندا نیە، بەڵام فشارە سیاسییەكان و هەندێك لە هاوپەیمانەكان سەركەوتن كە دادگا لە ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران دورمبخاتەوە.
ئەلجبوری راشیگەیاندوە، ئەم بڕیارەیان كاردانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ئەوەی ستەم بكات پەشیمان دەبێتەوە.
جێی ئاماژەیە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بەهۆكاری ساختەكردنی بڕوانامەكەی ئەو ئەندامەنی ئەنجومەنی نوێنەرانی دورخستەوەو لەشوێنی ئەو میقدام ئەلجومەیلی دانا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group